وزير العدل د. خالد شواني يناقش مع رئيسة منظمة الصليب الاحمر الدولية ، معالجة مشكلة الاطفال الاجانب المصاحبين لامهاتهم في السجون العراقية
الإثنين 19-08-2024 11:50
التقى معالي وزير العدل د. خالد شواني والوفد المرافق له رئيسة اللجنة الدولية للصليب الأحمر، السيدة ميريانا سبولياريتش في العاصمة السويسرية جنيف. حيث تم مناقشة عدد من الملفات الهامة، كان من أبرزها مشكلة الأطفال الأجانب المصاحبين لأمهاتهم في السجون العراقية.
أكد الوزير د. شواني خلال اللقاء على أهمية دور الصليب الأحمر في معالجة هذا الملف الإنساني الحساس. وشدد على ضرورة حث الدول التي ينتمي إليها هؤلاء الأطفال على استقبالهم وإعادتهم إلى أوطانهم، وفقًا للمعايير الدولية لحقوق الإنسان، مع مراعاة الأوضاع القانونية والإنسانية لهم.
من جهتها، أكدت السيدة سبولياريتش التزام اللجنة الدولية للصليب الأحمر بالتعاون في هذا الملف، مشيرة إلى أنها ستوجه المكتب الإقليمي للمنظمة في بغداد للتواصل مع وزارة العدل لمعالجة هذه القضية. كما أكدت على أهمية التعاون بين الطرفين في معالجة القضايا ذات الصلة بما يتماشى مع القوانين والالتزامات الدولية، وبما يسهم في تحقيق نتائج إيجابية تخدم الإنسانية.
قسم الاعلام والاتصال الحكومي
16 اب2024
د.خالد شوانی وەزیری داد لەگەڵ سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی منداڵە بیانییەکان دەکات کە یاوەری دایکیان دەکەن لە زیندانەکانی عێراقدا
بەڕێز د.خالد شوانی وەزیری داد و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور خاتوو میریانا سپۆلیاریک لە جنێڤی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوە.ولەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسییەی گرنگیان کرد،کە دیارترینیان کێشەی منداڵە بیانییەکان بوو کە یاوەری دایکیان دەکەن لە زیندانەکانی عێراقدا.
د.شوانی لە میانی دیدارەکەدا، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی خاچی سوور لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە هەستیارە مرۆییەدا کردەوە.بە پێویستیشی زانی هانی ئەو وڵاتانە بدرێت کە ئەو منداڵانەی سەر بەخۆیانن پێشوازیان لێ بکەن و بیانگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان، بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی یاسایی و مرۆیی ئەو منداڵانە.
لای خۆیەوە خاتوو سپۆلیاریک پابەندبوونی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سووری دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن لەم دۆسییەدا، ئاماژەی بەوەدا کە نووسینگەی هەرێمایەتی ڕێکخراوەکە لە بەغدا ئاڕاستە دەکات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وەزارەتی داد بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم پرسە. هەروەها جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان هەردوولا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسە پەیوەندیدارەکان بەگوێرەی یاسا و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان، و بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەدیهێنانی ئەنجامی ئەرێنی کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات.





